گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ بریكارانی وه‌زاره‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی به‌ركه‌وتووه
K24 - سلێمانی:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جیا له وه‌زاره‌ت، چه‌ند بریكارێكی وه‌زاره‌تیشی به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدان پێك ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدانی ئه‌و پۆستانه، گۆڕان لێژنه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی پێشوو پێك ده‌هێنێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ئه‌و لێژنه نوێیه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، له كۆتایی دایه و بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووز، به فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، متمانه به مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، بدرێت.
ئ. م