سبه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
ڤالا فه‌رید سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤالا فه‌رید، كه به شێوه‌یه‌كی كاتیی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دایه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی تایبه‌ت به متمانه‌دان به كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات.
پشكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وتووه و كاندیدی ئه‌و حزبه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته، رێواز فایه‌قه، بڕیاره ئه‌ویش سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 11ی ته‌ممووزی 2019، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بێت.
لوقمان وه‌ردی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه وه‌ك وه‌زیر سوێندی یاسایی ده‌خۆن، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سوێندخواردن، سیفاتی په‌رله‌مانتاری له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و وه‌كو وه‌زیر متمانه‌یان پێ ده‌درێت.
هاوكات رێواز فایه‌ق، كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاڵوگۆڕه‌كه بكه‌ن و ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووزی 2019، په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
ئ. م