لایەنە بەشداربووه‌كانی حكوومه‌تی نوێ ئومێدیان بە کارنامەی 4 ساڵی داهاتوو هەیە
یەکێتی هیوای بە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت هەیە
K24- هه‌ولێر:
لایەنە بەشدارەکانی ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر بە کارنامەی حکوومەت ده‌رده‌بڕن، گۆڕان پێیوایە، کارنامەکە تێروتەسەلە و ئەو بەڵێنانەشی لەخۆ گرتووە، کە بزووتنەوەکە بە خەڵکی دابوو، یەکێتی دڵخۆشی خۆی بەرامبەر کارنامەکە ناشارێته‌وه و ئومێدی جێبەجیکردنی دەکات، هاوکات پێکهاتەکانیش پێشوازی لەو هەلە دەکەن، کە بۆیان رەخسێندراوە تا بە شێوه‌یه‌كی بەرفراوان بەشداربن.
گوڵستان سه‌عید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه، ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌كه زۆر به‌تێر و ته‌سه‌لی داڕێژراوه، زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی گۆڕان جێگایان له‌ناو ئه‌و كارنامه‌یه‌دا كراوه‌ته‌وه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، گرنگی كارنامه‌كه له جێبه‌جێكردنیدایه و پێویسته ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكرێن، كه له هێڵه گشتییه‌كاندا جێگیركراون، هه‌وره‌ها ده‌بێت له‌پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌و ردی كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بكرێت و پلانی باشتریش دابڕێژرێن.
هاوكات عه‌باس فه‌تاح، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیش له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كارنامه‌ی حكوومه‌ت، كارنامه‌ی ته‌واوی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، ئه‌و درووشمانه‌ی له كاتی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن، بانگه‌شه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد، ئێستا له‌ناو كارنامه‌ی حكوومه‌ت ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌رچی پێكهاته‌كانیشن، كه له كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌ت به سه‌نگ و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه به‌شدارییان كردووه، حكوومه‌تی تازه بووه‌ته ئومێدێك بۆیان. له‌مباره‌شه‌وه محەمەد ئێلخانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه‌ی چ وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان یان وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی یاخۆد وه‌ك پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گه‌شبینین به كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێكهاته‌كان خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه له پێكهاته‌ی حكوومه‌تی تازه‌دا به‌شدارن، به تایبه‌ت كه له پۆسته باڵاكاندا پێگه‌یان هه‌یه.
ھێڵە گشتییەكانی كاركردنی كابینەی نۆیه‌مى حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەشێك لە ئومێدەکانی خەڵکی ژیاندەوە، 4 ساڵی داهاتوو دەبیتە سەنگی مەحەك بۆ خەڵك, تا بڕیار لەسەر ئەزموونی کابینەکە و چەندێتی جیبەجێکردنی بەڵێنەکان بدەن.
H.B