ئێران وێنه‌ی تیمی نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
ژماره‌یان 23 كه‌سه و ده‌م و چاویان به روونی ده‌بینرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/7/2019، سوپای پاسدارانی ئێران، له رێگای ئاژانسی هه‌واڵی فارس، یه‌كه‌م وێنه‌ی تیمی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیای بڵاوكرده‌وه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له گه‌رووی هورمز ده‌ستگیری كردبوون.
له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت تیمی كه‌شتی "ستینا ئێمپێرۆ" كه ژماره‌یان 23 كه‌سه له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا دانیشتوون و ده‌م و چاویان به روونی ده‌بینرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كۆمپانای ستینا بالك، به فه‌رمی داوای كردبوو سه‌ردانی ئه‌ندامانی تیمی كه‌شتییه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئێران رایگه‌یاند: "ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاساكانی ده‌ریاوانیی و خۆكێشانی به به‌له‌مێكی راوكردندا له گه‌رووی هورمز ده‌ستگیر كردووه".
به‌شێكی دیكه‌ی به‌رپرسانی ئێرانیش پێیانوایه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ریتانیایه به‌هۆی راگرتنی كه‌شتییه‌كی ئێرانی "Grace1" له جه‌به‌ل تارق، له‌وكاته‌ی به‌ره‌و سووریا ده‌ڕۆشت. به‌پاساوی شكاندنی سزاكانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر دیمه‌شق كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و تارانیش داوای ئازادكردنی ده‌كات.