سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه
تۆمه‌ته‌كانی تاران ره‌تده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئێران ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌ستگیركردنی سیخوڕی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له راستییه‌وه دووره.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ نووسیویه‌تی: ئه‌و هه‌واڵه‌ی تاران له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سیخوڕانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی (CIA) له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئابووری ئێران روو له داڕمانه و تادێت دۆخی ئه‌و وڵاته خراپتر ده‌بێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا ئێران له‌دۆخێكدایه، خۆشی نازانێت چی ده‌كات، بۆیه ده‌ستی داوه‌ته‌وه تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن و پروپاگه‌نده‌ی ناڕاست.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێران ئاشکرا کردنی "تۆڕێکی سیخووڕیی سەر بە دەزگای هەواڵگیریی سی ئای ئەی ئەمەریکی" راگەیاند و دەڵێت: بەشێك لەو "سیخوڕانە" سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
وەزیری ئیتاڵاعاتی ئێران راگەیەندراوێکی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، لە چەند مانگی رابردوو، ژماره‌یه‌ك سیخوڕیان دەستگیرکردووە، کە لە بوارەکانی ئابووری، ئەتۆمی، سەربازی و ئەلیکترۆنی، سیخوڕیان بەسەر ئێرانەوە کردووە.
ئاشکراشیکرد، بەشێك لەو سیخوڕانە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام ژمارەیانی ئاشکرا نەکردووە.
ژمارەی ئەو تۆڕە سیخوڕە 17 کەسن و ئاشکراکردنی زانیارییەکان لەبارەیانەوە لە کاتێکدایە، پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا بەرامبەر بە ئێران گرژی زۆری بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بەریتانی گرژی زۆری تێکەوتووە.
H.B