هه‌رێمی كوردستان.. كرێكارانی ناوخۆیی له هاتنی لێشاوی كرێكاره بیانییه‌كان نیگه‌رانن
كرێكارانی رۆژھەڵاتی كوردستان زۆرترین رێژەی كرێكاری بیانیان پێك هێناوه
K24- هه‌ولێر:
كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كانی باشووری عێراق و وڵاتانی درواسێ له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان وایكردوه، ژماریه‌كی زۆر كرێكاری بیانی ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست خستنی كار، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ كرێكارانی ناخۆی دروستكردوه و ناتوانن وه‌ك ساڵانی ڕابردوو كاریان ده‌ست بكه‌وێت و دوا له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ هاتنی كرێكاری بیانی دابنێن.
ئه‌و كرێكارانه‌ش كه پشكی هه‌ره زۆری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوی وڵاته‌كه‌یان و نه‌بوونی كار و به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی بژێوی، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا كرێكارانی ناوخۆیی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هاتنی به لێشاوی كرێكاری بیانی زیانی به‌وان گه‌یاندووه، چونكه به‌و هۆیه‌وه كرێی كاركردنی رۆژانه زۆر دابه‌زیوه و ناتوانن وه‌ك جاران كاریان ده‌ستكه‌وێت. داواش له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ هاتنی كرێكاری بیانی دابنێن.
H.B