تاران وه‌ڵامێكی توندی پێشنیازی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه
ئێران هۆشداری ده‌داته وڵاتانی ئه‌وروپا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ تاران داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، له بڕیاره‌كه‌یان بۆ ناردنی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو پاشگه‌ز ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داوای لێ‌كرد، هاوكاری وڵاتانی دیكه‌ش نه‌كه‌ن بۆ هیچ هه‌نگاوێكی له‌م جۆره.
عه‌لی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران گوتی: ناردنی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی له لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ ناوچه‌كه، هه‌نگاوێكی گێچهڵكارییه و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره‌ی به‌ریتانیاش كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ره‌بیعی گوتی: تاران پێشنیازی له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئێران كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا ئازاد بكات ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا پێویسته به‌ریتانیا نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ئازاد بكات، كه له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ئینجا تاران بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌دات.
وته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و نهوتههڵگهری ئێرانی كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ره‌و سووریا له رێگه نه‌بووه و هیچ هۆكارێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی گرێنتی له‌مباره‌یه‌وه بده‌ینه به‌ریتانیا، داواشی له له‌نده‌ن كرد، به زووترین كات نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ئازاد بكات.
هه‌روه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی پێشوازی له هه‌ر پێشنیازێك كرد، كه ئامانج لێی پارێزگاریكردن بێت له ئاسایشی ناوچه‌كه، گوتیشی: وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌توانن ئاسایشی كه‌نداو بپارێزن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د ره‌زا نووری شاهرودی، باڵیۆزی ئێران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان رایگه‌یاند، سه‌ڵته‌نه‌ی عومان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، هه‌وڵی نێوه‌ندگیری له نێوان تاران و له‌نده‌ن ده‌دات.
باڵیۆزی ئێران له مه‌سقه‌ت گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی یوسف بن علوی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان بۆ تاران، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكه بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌ی ئێران، كه له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
H.B