ئێران داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای رەتکردەوە

"ئێران لە راستییەکان دەترسێت بۆیە داواکەم رەتکراتەوە"

K24 – هه‌ولێر:

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، رژێمی ئێران دەستپێشخەرییەكەی بۆ گەشتكردن بۆ تاران و دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران رەتكردووەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە لە ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمەریكا ناترسین، مافی قسەكردنی ئازادانەی ھەیە، بەڵام رژێمی خامنەیی بە شێوەیەك خراپە كە رێگە نادات بە ھەمان شێوە بچمە ئێران و دانوستان بكەم"

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، حکوومەتی ئێران بۆیە داواکەی رەتکردووەتەوە چونکە دەترسێت لەوەی راستییەکان بۆ خەڵکی ئێران ئاشکرا بن.

پێشترە پۆمپیۆ ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بچێتە ئێران و راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران دەست بە گفتوگۆ بكات.

<script async

H.J