له كه‌ركووك زه‌وی به كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌درێت
حوسه‌ینی: هه‌موو مافێكیان وه‌ك پارێزگاكانی دیكه ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/7/2019، میحوه‌ری "باكووری حه‌شدی شه‌عبی" رایگه‌یاند: "كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك، وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، پارچه زه‌وییان ده‌درێتێ، دۆسیه‌كه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان دیاری بكه‌ن و به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شد دابه‌ش بكرێن".
عه‌لی حوسه‌ینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی به میدیا عێراقییه‌كانی گوتووه: "هه‌موو مافێكی كه‌سوكاری (شه‌هیدان)ـی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك، وه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی و ئیمتیازاتی دیكه ده‌درێت و پارچه زه‌ویش ده‌یانگرێته‌وه".
حوسه‌ینی گوتوویه‌تی: "دۆسیه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دراوه‌ته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بۆ كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شد له كه‌ركووك نه‌نوێنراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندار و تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كات، زه‌وی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی حه‌شد له كه‌ركووك دابین بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده وه‌ڵامی ئه‌رێنییان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و له كه‌ركووك زه‌وییان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ك چۆن له پارێزگاكانی دیكه ته‌رخان كراوه".