میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی ساتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بەریتانییەکان بڵاوکردەوە

"ئەگەر دەتەوێت مەترسیی نەکەوێتە سەرت دەستێوەردان مەکە"

K24 – هه‌ولێر:

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی ساتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی بازرگانی بەریتانی بڵاودەکەنەوە کە لەلایەن کەشتییەکی جەنگی بەریتانیەوە پاسەوانی دەکرێت.

19 ئەم مانگە، هێزە دەریاییەکانی ئێران کەشتییەکی بازرگانی بەریتانیان لە نزیک گەرووی هورمز دەستبەسەر کرد، تەنها دوو هەفتەی دوای ئەوەی بەریتانیا بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت بۆ سووریا، کەشتییەکی نەوتی ئێرانیان دەستبەسەردا گرتبوو.

لە کاتی دەستبەسەردا گرتنی کەشتییەکە، فەرماندەیەکی هێزە دەریاییەکەی ئێران بە کەشتییە جەنگییەکە دەڵێت، بۆ ئەوە ژیانت پارێزراوە بێت، دەستێوەردان مەکە.

کەشتییە جەنگییە بەریتانییەکە بە هێزەکانی ئێران دەڵێت کە ئەو لە گەروویەکی نێودەوڵەتییە و پاسەوانی کەشتییەکی بازرگانی دەکات، بەڵام گوێ بە روونکردنەوەکەی نادرێت.

H.J