داعش په‌نا بۆ "ژنه مه‌ترسیداره‌كان" ده‌بات
"به‌شداریی ژنه توندڕه‌وه‌كان له كرده تیرۆریستییه‌كان فروان بووه"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش به‌كارهێنانی ژنانی راهێنراو و خاوه‌ن هزری توندڕه‌وی له كرده‌وه تیرۆریستییهكانیدا، فراوانتر كردووه و ژنه‌كانیش له پیاوان توندڕه‌وترن".
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی ئه‌و به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌ی عێراق كه رۆژنامه‌ی فه‌رمی الصباح بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تیان ده‌ستكه‌وتووه، كه داعش سه‌ربازگه‌ی نهێنی بۆ مه‌شق و راهێنانی ژنان له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی سووریا كردووه‌ته‌وه، ساڵی (2014)ـش ئاژانسی ئه‌عماقی داعش ڤیدیۆی مه‌شقی ئه‌و ژنانه‌ی بڵاوكردبووه‌وه و ده‌بینرا ژنان چه‌كیان له ده‌سته و ته‌قه ده‌كه‌ن".
عه‌لی به‌سری گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی داعش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كداران و لایه‌نگران و كوژرانی زۆربه‌یان له شه‌ڕه‌كاندا، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆری یاریده‌ده‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، زیاتر بووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش به هۆی بۆمبباران و هه‌ڵمه‌تی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی عێراق و ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، كوژراون".