ئه‌ردوغان بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌دات
"به‌م نزیكانه ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، توركیا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات داوه و گوتیشی: هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتنیان له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نقه‌ره ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردوغان ئاشكراشیكرد، كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" دایه.
ئه‌ردوغان داواشی له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هاوكاری هێزه‌كانیان بكه‌ن.
مانگی رابردوو مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكووری سووریا رانه‌گه‌یه‌ندرێت و به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كاندا بن، به‌م نزیكانه كرده‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وه‌ك چاوش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی پێدا، "هێزه كوردییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا".
پێشووتریش له 21 كانوونی دووه‌می ساڵی 2018، سوپای توركیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ناسراو به "سوپای سووریای ئازاد" كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی زه‌مینی - ئاسمانییان به ناوی "چڵه زه‌یتوون" بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدا و به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره بوون.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ناوی ته‌واوی كۆچه، كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له كوردییه‌وه بۆ توركی گۆڕان، گروپه چه‌كداره‌كان سه‌رجه‌م درووشم و هێما كوردییه‌كانیان له‌و شاره سڕییه‌وه و سیسته‌می خوێندنیش كرا به توركی، له رووی ئیداری و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه، عه‌فرین به ویلایه‌تی هاتای توركیاوه به‌سترایه‌وه.
H.B