عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئێزدییه رفێندراوهكانین
کار بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان و دۆزینەوەی چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان دەکەین
K24 – هه‌ولێر:
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان و دۆزینەوەی چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان دەکەین.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: لە ئەنجامی هاتنی داعش و داگیرکردنی شنگال 360 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی کردنی کوردانی ئێزدی دەربڕیوە.
رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه‌دا، له سووریاوه په‌ڕیبوونه‌وه عێراق و مووسڵ‌یان داگیركردبوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال و داگیریان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ داگیركردنی شارۆچكه‌كه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئێزیدیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و هه‌زارانی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆمه‌ڵكوژ كران و زیاتر له سێ هه‌زار ئافره‌تی ئێزدیش كرانه كه‌نیزه‌ك و له بازاره‌كانی كۆیله فرۆشی له مووسڵ و ره‌ققه كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا رۆژی 1ی ئاب/ ئۆگستی 2019 یه‌ك هه‌زار 323 ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 پیاوی ئێزدی چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه و رزگار نه‌كراوون.
ده‌قی ئاماره‌كه:
- ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی ئاواره‌كان به هۆی په‌لاماری داعشه‌وه: 360 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: 1هه‌زار و 293 شه‌هید.
- ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.
- ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
- ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: 68 مه‌زارگه.
- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: زیاتر به 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
- ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548 و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.
- ژماره‌ی رزگاربووان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتییان: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه‌ش: هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.
كچانی منداڵ: یه‌ك هه‌زار و 33 منداڵ.
كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.