به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ره‌تیده‌كاته‌وه داوای جیابوونه‌وه‌ی له سووریا كردبێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر وه‌ڵامی ئه‌ستانای دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر رایگه‌یاند، لەگەڵ یەكێتی خاكی سووریا‌ن و پرۆژە سیاسییەكەیان جیاخوازی نییە.
بەڕێوەبەرایەتی باكوور و رۆژھەڵاتی سووریا لە راگەیاندراوێكدا ھەڕەشەكانی توركیا بۆ ھێرشكردنە سەر رۆژھەڵاتی فوراتی رەتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئامانجی توركیا تێكدانی ئارامی و پێكەوەژیانی پێكھاتەكانی سووریایە.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، بۆ ھەموو جیھان خەجتدەكەینەوە، كە لەگەڵ یەكێتی خاكی سووریاداین و پرۆژە سیاسییەكەشمان دیموكراسییە، نەك جیاخوازی، كە وڵاتانی گەرەنتیكاری ئاستانا باسی دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد، كار بكەن بۆ رێگرتن له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان.
رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، له كازاخستان، گه‌ڕی سێزده‌هه‌مینی دانووستانه‌كانی ئاشتیی ئه‌ستانه به بێ به‌شداری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌ڕێوه‌چوون و ته‌نیا نوێنه‌رانی ئه‌نه‌كه‌سه به‌شدار بوون تێیاندا.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، رووسیا و ئێران ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن، راگه‌یه‌ندرا، "رێگه به هیچ واقیعێكی تازه درووستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، روونكراوه‌ته‌وه، كه "وڵاتانی دهستهبهركاری كۆنگره‌ی ئاشتیی ئه‌ستانه، نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ر سێ وڵات هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی واقیعی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به پرۆژه نایاساییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی، كه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندراوه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا، هه‌ر سێ وڵاتی توركیا، رووسیا و ئێران، سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی جیاخوازی ده‌ربڕیوه، كه ئامانجی زیان گه‌یاندنه به سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و زیان گه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ".
بڕیاره گه‌ڕی چوارده‌هه‌مینی دانووستانه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له شاری نوورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت.