چاوشئۆغڵۆ: پێویسته ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده بپچڕێنێت
توركیا دوو داواكاری له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا گەمارۆكانی سەر ئێران بە ھەڵەیەكی گەورە ناو برد و داواشی لە ئەمه‌ریكا كرد، بە ھەموو شێوەیەك پەیوەندییەكانی بە پەیەدەوه بپچڕێنێت.
مەولەود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دوو داواكارییان لە ئەمه‌ریكا ھەیە، یەكیان پەیوەندییەكانی بە پەیەدەوه بپچڕێنێت، دووەمیشیان تەواوی فەتحوڵڵا چییەكانیان رادەست بكەن.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: ئەمه‌ریكا ھاوپەیمانێكی ستراتیژی توركیایه، بەڵام پێویستییەكانی ھاوپەیمانێتییەكە بەدی ناھێنێت.
سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش، گوتی: گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵەیەكی گەورەن.