دەستەی گەشتوگوزار: ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات
زیاتر لە 200 كۆمەڵگەی گەشتیار و ھۆتێل لە پێشوازی گەشتیاراندان
K24 - ھەولێر
لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، دەستەی گەشتوگوزار ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران و پێشبینیش دەكرێت ژمارەی ھاتنی ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن روو لە زیادبوون بكات.
كه‌متر لهههفهتیهك ماوه بۆ هاتنی چه‌ژنی قوربان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌رووی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه تیمی تایبه‌ت به پێشوازی له گه‌شتیاران ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه.
نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەپێی راسپاردەی دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، داوا لە وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەكان كراوە، كە ھەماھەنگی بكەن بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران".
گوتیشی: "پلانمان ھەیە كە ژمارەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان لەمساڵدا بگەیەنینە زیاتر لە 3 ملیۆن و نیو، دڵنیاین كە ژمارەكە زیاتر دەكات".
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هۆتێل و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ش ئاماده‌ن له رۆژانی جه‌ژندا بۆ پێشوازیكردن له‌گه‌شتیاران. خاوه‌ن هۆتێله‌كانیش ئاماژه بۆ ده‌كه‌ن به‌ر له هاتنی جه‌ژن به‌شێكی زۆر له شوێنی مانهوهكان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه گیراون.
كه‌رتی گه‌شتیاری به یه‌كێك له سێكته‌ره گرنگه‌كانی ئابووری هه‌ر وڵاتێك هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانیش كه خاوه‌ن سرووشتێكی سهرنجراكێشە، سه‌دان ناوچه‌ی گه‌شتیارییه ساڵانه زیاتر له 3 ملیۆن گه‌شتیار رووی تێده‌كات و به‌رنامه‌ڕێژی و پلانی ستراتیژی لهكابینیهی نۆیه‌مدا بۆ كراوه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات پشتی پێ ببه‌ستێت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی هه‌مه‌چه‌شن بكات.
ھ.م