تیمێكی شاره‌زایانی كۆریای باشوور ته‌نده‌ره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به ئه‌لیكترۆنی ده‌كات
سه‌ره‌تا به‌شداری به 6 وه‌زاره‌ت ده‌كرێت و ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته كار
K24- هه‌ولێر:
یەکەمین دیزاینی سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی تەندەرەکانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمێكی شارەزایانی کۆریای باشووره‌وه خرایەڕوو. وه‌ك ده‌ستپێكیش بڕیاره له پڕۆژه‌كه‌دا به‌شداری به 6 وه‌زاره‌ت بكرێت. به‌گوێره‌ی پلانی سیسته‌مه‌كه بۆ ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته كار. ئه‌و سیسته‌مه رێگه به هیچ كۆمپانیایه‌ك نادات ته‌نده‌ره‌كانی حكوومه‌ت به ناشایسته وه‌ربگرێت.
له‌كاتێكیشدا كه له وڵاتی كۆریای باشووریش هه‌مان سیسته‌م به‌كارده‌هێنرێت، جۆنگ سۆنگ، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پڕۆژه‌یه گوتی: سیسته‌می به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی ته‌نده‌ره‌كان سوودێكی زۆری بۆ بواری ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. وڵاتی ئێمه كه كۆریای باشووره، له مێژه ئه‌و سیسته‌مه به‌كارده‌هێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه له هه‌رێمی كوردستانیش په‌یڕه‌و بكرێت.
زاگرۆس فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پڕۆژه‌كانیش له وه‌زارەتی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیكرده‌وه، سیستمی ئەلیکترۆنی تەندەرەکان رۆتینێکی زۆر کەم دەکاتەوە و جێبەجێکردنەکەشی چەند مانگێك دەخایەنێت، بەم شێوەیە سیستمەکە جیاکاری ناهێڵێت و وا دەکات شایستەکان تەندەری پڕۆژەکان بەدەستبهێنن.
به ئهلیكترۆنیکردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كان له كاره هه‌ر له‌پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌ك ده‌ستپێكیش وه‌زارتی پلاندانان به‌هاوكاری كۆریای باشوور كار له‌سه‌ر سیسته‌می به ئه‌لیكترۆنیكردنی ته‌نده‌ری گرێبه‌سته گشتییه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و سیسته‌مه‌ش، هه‌م رۆتین نامێنیت و هه‌میش به‌شێوازی سیسته‌م ته‌واوی كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چن.
H.B