سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له نه‌ینه‌وا گیانی له‌ده‌ستدا
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌و سه‌ربازه له كاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی راوێژكاری گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه دواتر ورده‌كاری زیاتر و ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن و تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له ساڵی 2014 به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنرا و زیاتر له 62 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن، كه تا ئێستاش ئه‌ركه‌كانیان له عێراق و سووریا به‌رده‌وامه.

ئ. م