پێکهاتەکان داوا دەکەن جەژن بکرێتە ده‌رفه‌تی تەبایی و چارەسەری کێشەکان

جه‌ژنی قوربان له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

پێکهاتەکانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامی پیرۆزبایی بۆ خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان دەنێرن و داواش لەلایەنە سیاسیەکان دەکەن، ئەم جەژنە بکەنە دەرفەتێك بۆ چارەسەری کێشەکان.

کریستیانەکان بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبای لە هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیان دەکەن و داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکەن پشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ چارەسەری کێشەکان، جەژنیش بە دەرفەتێكی باش دەزانن، بۆ قووڵترکردنەوەی رێککەوتن و یەکڕیزی زیاتر.

پێکهاتەی تورکمانیش جەژن لە تەواوی پێکهاتەکانی دیکە پیرۆز دەکات، داواش دەکات، لایەنەکان ده‌كات ئەم جەژنە بکەنە دەرفەتێك بۆ چارەسەری کێشەکان.

H.B