تاران بۆ واشنتن: چاوه‌ڕێی مه‌به‌ن داوای دانووستان بكه‌ین
وڵاته‌كه‌ی بایه‌خ به داواكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دانووستان نادات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بایه‌خ به داواكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دانووستان نادات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات، هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه تاران ئێران ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتن ناكات.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات، هه‌ر بۆیه ئێران له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و رێككارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران ده‌یانگرێته به‌ر، تیرۆری ئابووریی ئێرانه و سه‌پاندنی سزاش به‌سه‌ر عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژه‌یه بۆ ناڕاستگۆیی ئه‌مه‌ریكا له درووشمهكانیدا.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر