هێزی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه له كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن
هێزی پێشمه‌رگه په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و داواش لەلایەنە سیاسیيەکان دەکەن یەکگرتوو بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی هەرێمی کوردستان.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان، بە تەلەفۆن پیرۆزبایى له هاوسەر و منداڵەکانی دەکات و دەڵێت: "زۆربەی جەژنەکان لە سەنگەرەکانی شەڕ بوومە".
پێشمەرگە بەبێ جیاوازی ئايین و بیروبڕوا جەژنیان لە یەکدی پیرۆز کرد، دواتر نانی یەکەم رۆژی جەژنیان پێکەوە خوارد.
دوو پێشمەرگە لە پێکهاتەکانی کوردستانن و هاتوون پیرۆزبایى جەژن لە هاوڕێ پێشمەرگەکانيان بکەن و دەڵێن: "جیاوازی بیروبڕوا و ئايین، کاریگەریى لەسەر پێشمەرگە نه‌بووه".
پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان پەیام بۆ لایەنە سیاسيیەکان دەنێرن و داوایان لێدەکەن یەکگرتوو بن و دەشڵێن لە سەنگەرەکان بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن و ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەپارێزن.
ئ. م