په‌رله‌مانی عێراق پرسی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كات
تاوتوێی دەستێوەردانەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە کاروباری عێراق دەکات
K24 – هه‌ولێر:
کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی سێیەمی یاساداناندا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و دەستێوەردانەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە کاروباری عێراق دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەو پرسە چەندین دۆسییەی دیکە لە وەرزی داهاتووی پەرلەمان یەکلایی دەکرێنەوە.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی سیاسی دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له عێراق.
ئه‌و لایه‌نانه داوا ده‌كه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچێته ده‌ره‌وه و چیدیكه رێگه به مانه‌وه‌ی سوپای بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق نه‌درێت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان هه‌زاران سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی نزیك به‌غدا جێگیر كراوون و ئه‌و سه‌ربازانه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.
سوپای ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتن و به‌غدا له 2011دا به چه‌ند قۆناغێك خاكی عێراقی به‌جێهێشت.