گه‌رماكه‌ی گه‌رمیان ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ
ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ خۆپاراستن له گه‌رما چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌كانی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه، تەندروستی گەرمیان بۆ خۆپاراستن لەم شەپۆلە گەرما بەتینە چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات خۆیان له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر بپارێزن و جلوبه‌رگی ئه‌ستوور له‌به‌ر نه‌كه‌ن و سوود له كڵاو و چاویلكه‌ی دژه‌خۆر ببینن و زۆر خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن و ئاو و شله‌مه‌نی زیاتر بخۆنه‌وه.
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ هاووڵاتیان
1- هەوڵبدە خۆت بپارێزی لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەوپێیەی لەم کاتەدا بەرکەوتنەکە زیاترە هەربۆیە کاریگەری لەسەر جەستەو پێست بەتایبەت زۆرە.
هەروەها بۆ خۆپاراستن لەم بەرکەوتنانە دەتوانیت جلێک لەبەر بکەی کە ئەستور نەبێت و هاوینە بێت و زۆرتر لە مادەی کەتان پێکهاتبێت، ئەمە سەرباری سودبینین لە کڵاو و چاویلکەی دژەخۆر.
2- بەهۆی گەرماوە رێژەیەکی زۆر ئاوی لەشت لە دەست دەدەی، ئەم رێژەیەش پێویستی بە قەرەبوکردنەوەیە. بۆیە تادەتوانیت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بخۆرەوە و هەروەها شلە و شلەمەنیش لە ژەمە خۆراکییەکانت دا زیاتر بکە.
3- هەوڵبدە کەمتر خۆت ماندوو بکەی، چونکە ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.
4- بنەماکانی پاک‌وخاوێنی زیاتر لە جاران رەچاو بکە، بۆئەوەی بەدوور بیت لە توشبوون بە نەخۆشیە گوازراوەکان بەتایبەتی سکچوون و رشانەوە کە لەم وەرزەدا زۆرتر بڵاودەبنەوەو مەترسیەکەشیان بۆسەر جەستە بەهۆی زۆر لەدەستدانی ئاوەوە زیاتر دەبێت.
5- منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێمەهێڵەو هەوڵیش بدە کە ئۆتۆمبیلەکەت لەکاتی راوەستان و کوژانەوەیدا دابپۆشی لەبەر خۆر و هەروەها جامەکانیشی قەپات نەکەیت کە بەهۆی ئەو خاڵانەوە پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبیلەکە زۆر بەرز بێتەوەو کێشەو زیانی لێبکەوێتەوە لەسەر جەستەی خۆت و سەرنشینەکانی تر.