ناسه‌قامگیریی سیاسی و جه‌نگ ملیاره‌ها دۆلار له ده‌ست عێراق ده‌دات
زۆرترینیان ساڵی 2014 بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نێوده،ڵه‌تی، عیراق له ماوه‌ی نێوان سأڵانی 2013 تا كۆتایی 2019 به‌هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی داعشه‌وه 36 ملیار دۆلاری له ده‌ستچووه.
له راپۆرتێكی رێكخراویUNCTAD بۆ گه‌شه‌پێدان كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه ئاماژه به‌وه‌كراوه، عێراق ساڵی رابردوو 4.885 مليار دۆلاری له ده‌ستداوه، به‌راورد به ساڵی 2017 كه 5.032 مليار دۆلار بووه.
هه‌روه‌ها عێراق نزیكه‌ی 6.256 مليار دۆلاری له ساڵی 2016 له ده‌ستچووه، له ساڵی 2015 شدا بڕی 7.574 ملیار دۆلار بووه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2014 گه‌وره‌ترین زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه و راسته‌وخۆ سه‌رمایه‌گوزاریی و وه‌به‌رهێنانی بیانیی گرتووه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی 10.176 مليار بووه و له ساڵی 2013 شدا 2.335 مليار دۆلاری له ده‌ستداوه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئابووری عێراق پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه به‌هۆی جه‌نگ و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و ئه‌و بارودۆخه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.