جوڵه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان خرایه ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی
رێگه به سه‌ربازگه نایاساییه‌كان نادات
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا رێگه به بوونی سه‌ربازگه‌ی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت نادات.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و سه‌ربازگه نایاساییه‌كان ده‌ركرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند، رێگه به بوونی هیچ كۆگایه‌كی چه‌ك و سه‌ربازگه‌یه‌ك نادرێت، به بێ بوونی مۆڵه‌ت و پلان.
راشیگه‌یاند، پێویسته فڕینی فڕۆكه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بێت و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی پێچه‌وانه له لایه‌ن به‌رگری ئاسمانییه‌وه ده‌كرێته ئامانج.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له باره‌ی تهقیینهوهكهی كۆگای چه‌ك له سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر بكرێت.