له نهینهوا ئۆپراسیۆنێكی هاوبهش دژی داعش دهستیپێكرد
دژی شانە نووستووەکانی داعش
K24 – ههولێر:
هێزەکانی ئەمهریکا و عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستییان بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە دژی شانە نووستووەکانی داعش کرد.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا رایگەیاند، سەربازەکانیان لە لیوای یەکی شەڕكەری سەربە فرقەی سهد و یهكی ئاسمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە بۆ دەستگیرکردنی شانە نووستووەکانی داعش لە نزیک فڕۆکهخانەی گەیارە.
سوپای ئەمهریکا رایگهیاندووه، ئامانجیان لەو ئۆپەراسیۆنە شکستی بەردەوامی داعشە.
ئەم راگەیاندنەی سوپای ئەمهریکا لە کاتێکدایە، کە داعش بەرپرسارێتی خۆی لە کوشتنی سەربازێکی ئەمهریکی لە نەینەوا راگەیاندبوو.