ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا
له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بووه
K24 - قامیشلۆ:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له گهڕهكانی ناوه‌ڕاستی شاری قامشیلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و له گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه (چوار شه‌قام)، نزیك ئاماده‌یی پیشه‌سازی كوڕان روویداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی ئاسایشی قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێكی تاكی له نزیك بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانییان ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
قامیشلۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه.
ئ. م