رێكخراوی مافی مرۆڤ: گروپه چه‌كداره‌كان و سوپای توركیا له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له عه‌فرین به‌رده‌وامن
"ته‌نیا ئه‌مڕۆ 6 هاووڵاتی رفێندراون و به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین رایگه‌یاند، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، به هاوكاری هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سنووری ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مڕۆ پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا به تۆمه‌تی كاركردن و خزمه‌تكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، 3 هاووڵاتیی گوندی "قه‌سته‌ل خدریا"ی سه‌ر به ناحیه‌ی بلبل به‌و ناوانه‌ی خواره‌وه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراون:
فه‌رید ره‌شۆ بن حه‌نان - 45 ساڵی
سه‌بری ئیبش بن محه‌مه‌د - 70 ساڵی
خه‌بات حه‌نان - 24 ساڵی
وه‌ك ئاشكراشیكرد، خانه‌واده‌ی ئه‌و 3 هاووڵاتییه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه بۆ ئازادكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه، پێویسته 200 تا 250 هه‌زار لیره‌ی سووری بده‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به گروپی "ئه‌لجه‌به‌ل"، كه گروپێكی چه‌كداری جیهادییه و زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای ئیدلب و حه‌مان، له‌سه‌ر داوای هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا 3 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردیان له گوندی عهبیدانی سه‌ر به ناحیه‌ی بلبل، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه رفاندووه:
ئاڵان عه‌لی ئیبراهیم
محه‌مه‌د عه‌لی ئیبراهیم
شێرۆ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم
وه‌ك رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین رایگه‌یاندووه، ئه‌و 3 هاووڵاتییه پێشتریش له لایه‌ن گروپی "سقور ئه‌لشامی"ـیه‌وه رفێندرابوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گوازرانه‌وه بۆ عه‌فرین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌بوو، ئازادكران.
له ناحیه‌ی "شێراوا باسووت"ـیش، له به‌ره‌به‌یانی 26ی مانگی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری به‌رده‌م ماڵی ئه‌لحه‌كیم له شاری عه‌فرین، هاووڵاتیێكیان به ناوی مسته‌فا محه‌مه‌د ته‌ها، ته‌من 40 ساڵییان له‌كاتێكدا رفاند، كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كه‌ی بوو.
له‌و كاته‌وه‌ی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌وه كۆنترۆڵكراوه، لێره و له‌وێ به‌رده‌وام هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه ده‌ڕفێندرێن، بۆ ئازادكردنیشییان، داوای پاره ده‌كه‌ن.
H.B