به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی توركیا كریستیانەكانی بەرواری باڵا گوندەكانیان چۆڵ ده‌كه‌ن
داوا له په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن شه‌ڕی خۆیان بگوازنه‌وه ناو خاكی خۆیان
K24- به‌رواری باڵا:
به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژمارەیەك گوندی كریستیانەكان لە ناوچەی بەرواری باڵا چۆڵ كران.
گوندنشینانی كریستیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه روویان له ناوچه ئارامه‌كان كردووه، داوا لە پەكەكە و توركیا دەكەن، كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی شەڕ و ده‌ڵێن: پێویسته توركیا و په‌كه‌كه ململانێكانیان لە باكووری كوردستان و توركیا یەكلایی بكەنەوە.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان رووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوانی ناوچه‌كه سووتاوه، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش نایشارنه‌وه، كه ترس و نیگه‌رانیه‌كی زۆر له‌ناویان بڵاو بووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان درووست بووه و ژیانیان له‌و ناوچانه سه‌خت بووه.
25 گوندی كریستیان له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا هه‌ن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، زۆربه‌یان به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا، به ته‌واوی چۆڵكراون، به تایبه‌ت گونده‌كانی هێسێ، مێرگا جویا، گری، مه‌لخته، سه‌رده‌شت، خواره، ئه‌یاتێ، تشیشێ و تیشه‌مبیێ، ئه‌وانه دیكه‌ش مه‌ترسی چۆڵكردنیان له‌سه‌ره.
H.B