روانگه‌ی سووریا: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی 200 بارهه‌ڵگر پێداویستی گه‌یانده خۆرهه‌ڵاتی فورات
پێداویستی و چه‌ك و هاوكاری لۆجستی
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نزیكه‌ی 200 بارهه‌ڵگر پێداویستی و چه‌ك و هاوكاری لۆجستی گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده).
به گوێره‌ی ئاماری روانگه‌ی سووریا، تا ئێستا 2300 بارهه‌ڵگر كه‌رسته و چه‌ك و پێداویستی لۆجستی و سه‌ربازی به 23 كاروان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
ناردنی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییانه بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له كاتێكدایه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا رێككه‌وتوون.