پێنتاگۆن: رێگربووین له ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیا له باكووری سووریا
هه‌نگاوی جدیان ناوه بۆ گه‌یشتن به له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركیا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا به‌رده‌وامه.
شۆن رۆبرتسۆن، گوتیشی: تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركیا بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیا له باكووری سووریا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكی، گوتیشی: وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و هاوتا توركییه‌كه‌ی، هه‌نگاوی جدیان ناوه بۆ گه‌یشتن به له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها گوتی: دابینكردنی ئاسایشی سنوور له نێوان توركیا و باكووری سووریا بۆ هه‌ردوو لایه‌نی توركی و كوردیی گرنگه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات، هیچ پێكدادان و گرژییه‌ك له ناوچه سنوورییه‌كان درووست نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بزوێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و پلانه، بڕوای پێنتاگۆنه به ره‌وایی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له هه‌مبه‌ر هه‌ندێك گرووپی كوردی.