یەکەم هەنگاو بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا نرا
هەسەدە لە ناوچەیەک کشایەوە
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) له ناوچه‌ی گرێ سپی سه‌ر سنووری توركیا كشایه‌وه و هێزێكی هاوپه‌یمانان له شوێنی ئه‌وان جێگیربوون.
رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده كاری خه‌نده‌ق و قایمكردنی به‌ره‌ی شه‌ڕیان له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رێ كانی وه‌ستاندووه. هێزه‌كانیشیان له ناوچه‌ی گرێ سپی لەسەر سه‌ر سنووری توركیا بۆ شاری ره‌ققه كشاندووەتەوە.
رووانگه‌ی سووری ئاشكرایشی ده‌كات، هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له شوێنی هه‌سه‌ده له سه‌ر سنووری توركیا جێگیربوون.
پێشتر خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، قۆناغی یه‌كه‌می دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا شاندێكی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه