عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی عێراق و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات
"ده‌كه‌ونه نێو سێره‌ی چه‌كی نه‌وه‌كانمان"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به میلیشیای چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه به زووترین كات خاكی عێراق جێبهێڵێت.
حه‌سه‌ن سالم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نه‌گرێته به‌ر، ئه‌وا خۆیان به به‌كارهێنانی هێز و چه‌ك، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای راگه‌یه‌ندراوی ئایه‌توڵڵا سه‌ید كازم حوسێنی حائیری، تایبه‌ت به فه‌توای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێستا پێویست بووه له‌سه‌ر ئێمه كار له‌سه‌ر وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین له‌سه‌ر خاكی نیشتمان، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه سه‌رباز و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانییان ببه‌نه ده‌ره‌وه".
حه‌سه‌ن سالم ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌كشێنه‌وه، ده‌كه‌ونه ناو سێره‌ی چه‌كی نه‌وه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌ره‌تاش له باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه و باره‌گاكیان ده‌ستپێده‌كات، چیدیكه بیانووه‌كانییان به‌سه‌رماندا تێناپه‌ڕن، نه راهێنان، نه‌پشتیوانی و نه گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كانمان ناوێت".
به‌هۆی بۆردومانكردنی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌شد، وه‌ك باس ده‌كرێت مووشه‌كی ئێرانی له‌و بنكانه دانراون، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت له عێراق، گوایه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سیخوڕیان له‌سه‌ر بنكه‌كان كردووه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئیسرائیل به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی بۆردومانكردنی بنكه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ره‌تیشی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی میلشیاكانی حه‌شد له‌ناوخۆی عێراق و ته‌نانه‌ت ئێرانیش.
پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، میلیشیاكانی ئێران له هیچ شوێنێك پارێزراونین، دووپاتیشی كرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌رپشك كردووه له‌بۆردومانكردنی چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له هه‌ر شوێنێك بن.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م