به‌هۆی پێشوازیكردن له خێزانه ئێزیدییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له شاره‌دارێكی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت
حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانه ئێزیدیانه‌ی له عێراقه‌وه روویان له فه‌ره‌نسا كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌دێی "ساتفون" كراوه.
نوێنه‌ری گشتی شاری "تارن ئێی گارون" رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی ئه‌منییان راسپاردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمێنتێكی له‌سه‌ر گوتارێك له‌باره‌ی پێشوازیكردن له په‌نابه‌رانی ئێزیدی له‌و شارۆچكه‌یه نووسیوه: "پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌م، هه‌موومان له‌كاتی ئاهه‌نگی پێشوازیكردن، به یه‌كه‌وه بچینه باره‌گای شاره‌وانی ساتفون و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره‌كان ده‌ربكه‌ین و ئاگر له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه‌ش به‌رده‌ین".
لای خۆشییه‌وه جاك تابارلی، سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و شاره‌دێیه دووپاتیكرده‌وه، دانیشتوانی شاره‌دێیه‌كه‌ی كه ژماره‌یان 2 هه‌زار و 240 كه‌سه، هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنییان به‌رامبه‌ر بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران نیشانداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و له هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێشوازیكردن له‌و پێكهاتانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه رووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش بوونه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێك بۆ پێشوازیكردن له 100 خێزانی ئێزیدی له فه‌ره‌نسا، له 8ی ئه‌م مانگه 31 ئافره‌تی په‌نابه‌ری كوردی ئێزیدی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شاری تولوز، ئه‌مه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنێكی ئیمناوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، كه به نادیه موراد، كچه چالاكوانی ئێزیدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی دابووی.
سه‌رچاوه: لۆفیگارۆ
H.B