حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ نه‌هێشتنی رۆتین له فه‌رمانگه‌كانی ده‌كات
بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لەكاتی مامەڵەكانیان نیگەران نەبن
K24 – هه‌ولێر:
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جددیە لە نەھێشتنی رۆتین و خێرا راییكردنی كاروباری ھاووڵاتییان لە دامەزراوەكانی حكوومەت.
ئێستا پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی دادنووسەكان وەك یەكەم فەرمانگە دەستی پێكردووە و ھاووڵاتییانیش بە گرنگی دەبینن و چاوەڕێ دەكەن بۆ تەواوی دامەزراوەكان كارێك بكرێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لەكاتی مامەڵەكانیان نیگەران نەبن و زۆر چاوەڕێ نەكەن.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نیگه‌رانییان له زۆری پاره‌ی تێچووی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ربڕی، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پرۆژه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، نرخی تێچووی مامه‌ڵه‌ی له 25 هه‌زار دیناره‌وه كه‌مكرده‌وه بۆ 15 هه‌زار دینار.