له هه‌ولێر بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی پلاستیك و شووشه له خاشاك جێبه‌جێ ده‌كرێت
حكوومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای لۆكاڵی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
چێشتخانە و هۆتێلەکانی شاری هه‌ولێر ئاگادارکراونەتەوە، کە پاشماوەی پلاستیك و ماده‌كانی دیكه‌ی خاشاك لەیهك جیابکرێنەوە.
ئێستا لە هەولێر هەوڵێك بۆ دابینكردنی زبڵدانی تایبەت بۆ جیاکردنەوەی پاشماوەکان هه‌یه، بەجۆرێك شوشە و پلاستیك و پاشماوەی دیکە نەچنە ناو یەك زبڵدانەوە، شکوور عەزیز، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی هەولێریش ده‌ڵێت، سەرەتا لە هوتێل و چێشتخانە و کافتێریاکان دەستپێدەکرێت و خاوه‌نكاره‌كانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا رۆژانە سەدان تۆن پلاستیك لە هەرێمی کوردستان فڕێدەدرێت، تەنیا 10% ی ئه‌و پاشماوانه دووبارە بەکاردەهێندرێنەوە "ریسایكلین" ده‌كرێت، هه‌ژیر ئیبراھیم، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌دۆستانی كوردستانیش ده‌ڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای لۆکاڵیدا کردووە، بە مەبەستی کۆکردنەوە و جیاکردنەوەی پاشماوەکان لەسەر بنچینەیەکی زانستی، بێ زیان گەیاندن بە ژینگە.
پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە دیارترین ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە. ساڵانە 300 ملیار تۆن پلاستیك له‌سه‌ر ئاستی جیهان دەخرێتە ژێر زەوییەوە، بێ ئەوەی جارێکی دیکە ریسایکلین بکرێتەوە، هەربۆیە لە هەرێمی کوردستان خەریکە مادە پلاستیکییەکان وا لێدەکرێن ریسایكلین بکرێنەوە و بە هەنگاوێکی گەورەی پاراستنی ژینگە هەژمار دەکرێت.
H.B