په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
شه‌ش پرۆژه یاسا خراونه‌ته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت و په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و دەرگای وەرگرتنی پرۆژە و پێشنیازی یاسایی بۆ ماوەی 30 رۆژ دەکاتەوە.
رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرای كرد، شه‌ش پڕۆژە یاسا ئامادە کراون بۆ پەسەندکردنیان و دواتر له هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هاووڵاتیانیش داوا دەکەن پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاکسازی بکاتە كاری له پێشینه.