په‌رله‌مان گرنگی به‌ پرۆژه‌ یاساكانی حكوومه‌ت و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌دات

فراكسیۆنه‌كان چاكسازی له‌م 4 كه‌رته‌ به‌ پێویست ده‌زانن

K24 - هه‌ولێر:

وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و زۆربەی فراکسیۆنەکان پرۆژەکانی خۆیان بۆ ئەم وەرزە ئاشکرا کرد و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان  لەم وەرزە  گرنگی بە پرۆژەکانی حکوومەت دەدەن بە تایبەت پرۆژە یاسای چاکسازی. 

سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرای کرد بۆ ئامادەکاری نوسنیەوەی دەستوور لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دەستمان بە گفتوگۆکردوە  بەردەوامیش دەبین.

پەرلەمانی کوردستان کۆتايی بە پشووی هاوینە هێنا و وەزری یاسادانانی دەستپێکرد، سەرۆکی پەرلەمانى كوردستانيش باسی لەم خولەی یاسادانان کرد و ئەو پرۆژه یاسايانەشی ئاشکرا کرد کە پەرلەمان لەم وەرزە گرنگیان پێ دەدات و گوتی: "په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ته‌شریعی بۆ به‌ ئامانجگه‌یاندنی کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".

لە بارەی نووسینەوەی دەستووریش دەڵیت: "لەگەڵ لایەنە سیاسيیەکان دەستمان بە گفتوگۆ کردووە".

وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان، گرنگی بە پرۆژە یاساکانی حکومەت دەدات، بە تایبەت پرۆژە یاسای چاکسازی، بەپێى ئەو پرۆژانەی فراکسیۆنەکان ئاشکرایان کردووە، زۆرترین پرۆژە یاسا لە بواری چاکسازی لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و وەبەرهێنان و یاسای خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە و کەرتی تەندرووستی زۆرترین پرۆژەیان لەبارەوە پێشکەش دەکرێت.

ئ. م