قۆناخی دووەمی سیستهمی بایۆمەتری دەستپێ دەکات
"قۆناخی یەكەمی سیستمی بایۆمەتری ئامانجی خۆی پێكا"
K24- ههولێر:
قۆناخی دووەم و کۆتای سیستەمی بایۆمەتری دەستپێ دەکات و لە دوای ئەم قۆناخە ھەموو مووچەخۆرێك لە ھەرێم دەبێتە خاوەنی ژمارە ئەلیکترۆنیەکی تایبەت بەخۆی، کە لە ڕێگەییەوە ئاسانكاری بۆ سەرجەم کاروبارەکانی لە دامەزراوە حکوومییەکاندا دهكرێت.
هیوا ئهفهندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لە قۆناخی یەکەمدا ئامانجەکەمان پێکا و لە قۆناخی دووەمدا سەرجەم پێویستییهکانی فەرمانبەران لە ڕاژە و میلاکات و ژمێریارییەکان دەکەین بە ئەلیکترۆنی، لە دوای ئەم قۆناخەش کۆتایی بە قۆناخەکانی سیستەمی بایۆمەتری دەھێنرێت.
قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە بەرچاوڕوونی بەحکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، کە خاوەن چەند مووچەخۆرە و زانیاری و داتای دروستی لەسەر ئەوانەی کۆکردەوە، كه دوو مووچەیان ههیه و بەشێکی زۆر داھاتی بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕاندەوە.
قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی سیستەمی بایۆمەتری لە مانگی ١٠ ی ٢٠١٦ دەستی پێکرد و تا کۆتای مانگی ئابی ٢٠١٧ بەردەوام بوو.
بەپێی ئاماری سیستەمی بایۆمەتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیۆنێك و ٢٤٩ ھەزار و ٤٨٩ فەرمانبەری ھەیە، کە نزیکەی ٧٠٠ ھەزاریان خانەنشینن.
H.B