ههوڵی كۆمهڵی ئیسلامی بۆ درووستبوونی بهرهی ئۆپۆزیسیۆن سهری نهگرت
یەک بەرە بۆ ئۆپۆزیسیۆن سەرینەگرت
K24 – سلێمانی:
ھەر چەندە پێشتر کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ھەوڵیدا بوو لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن بەیەکەوە یەک بەرە درووستبکەن، بەڵام ئەم ھەوڵە بێئەنجام بووە و سەری نەگرت. یەک بەرە بۆ ئۆپۆزیسیۆن سەرینەگرت، چونکە کێشەکان و جیاوازیی نێوان تێڕوانین و سیاسەتەکانی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ کاری ئۆپۆزسیۆن دوور بوون لە یەکەوە.
یەک بیرکردنەوە لەسەر چەند پرسێک چەخماخەی ھاتنە ئارای پرۆژەی یەکبەرەیی ئۆپۆزیسیۆن بوو، بەڵام تێڕوانین و سیاسەتەکانی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنهكان بۆ کاری ئۆپۆزیسیۆنی جیاواز بوو لەسەر زۆربەی پرسەکان، کۆتایی ئەم ھەفتەش حزبی شیوعی و یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی یەک دەنگی نێوان ھەردوولا لەسەر چەند پرسێک.
قسەی زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ئەوەیە درووستبوونی یەک بەرە ئەستهمە و چونکە زۆربەیان لەسەر بەشێکی زۆری پرسەکان ھاوبیر و کۆک نین.
لەھەرێمی کوردستان بۆ ئەم خوولەی پەرلەمان پێنج لایەن وەک ئۆپۆزیسیۆن خۆیان ناساندووه.
نەوەی نوێ، خاوەنی ھەشت کورسی پەرلەمانە، کۆمەڵی ئیسلامیش حەوت کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیش پێنج کورسی، حزبی شیوعی یەک کورسی، بزوتنەوەی ئیسلامیش کەخاوەنی کورسی نیە وەک بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن مامەڵە دەکات.