هۆشداری له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی كورد له هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك ده‌درێ
پارتی: یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ لێدانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان دەركراوە
K24- هه‌ولێر:
یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، گفتوگۆی گەرمی ئێستای نێوان لایەنە کوردستانیەکانە، بە تایبەت یاسای تایبەت بەو ھەڵبژاردنە، كه پێشبینی ده‌كرێت به به‌شداریكردنی كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستیانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، زیانی گه‌وره‌ی بۆ كورد به‌دواوه‌یه.
له‌مباره‌شه‌وه کاوە گەردی، کارگێری دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، ھەڵبژاردن بەم یاسایەی ئێستا، لێدانە لە پێگەی کورد و ده‌شڵێت: یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە تایبەت بۆ لێدانی کورد، لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەرکراوە.
بەشێك لە لایەنەکانیش پێیان وایە کورد بەم شێوەیە بەشداری ھەڵبژاردن لەو ناوچانە بکات، باجەکەی زۆر بە قورسی دەدات و قەرەبووکردنەوەی ئەستەم دەبێت.
بێ دەستکاریکردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئێستای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان، کورد بەشداری لە ھەڵبژاردنی کەرکووك بکات، پارێزگاری شارەکەی لەدەست دەچێت، ھەمە ھۆشداری بەشێك لە لایەنە سیاسیەکانە، چونکە وه‌ك محه‌مه‌د بازیانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاکسازی و گەشە ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، بەم شێوەیە کورد جارێکی دیکە نابێتەوە ھێزی یەکەم لە شارەکە.
پەرلەمانی کوردستان لە رێگای لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لە دادگای فیدراڵی عێراق تانەی لە یاساکە داوە و چاوەرێن بە فەرمی دادگا وەڵامیان بداتەوە، لە چەند رۆژی داھاتووش پارتی و یەکێتی لەسەر ھەمان پرس، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا دەست پێدەکەن.
H.B