دوو پێشانگای جیاواز له شاری هه‌ولێر كرانه‌وه
كۆمپانیاكان هه‌وڵی كێبڕكێ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
بە بەشداری 165 کۆمپانیای له 9 وڵاتی جیاواز، دوو پێشانگەی جیاواز لە بواری پلاستیك، پێترۆکیمیایی، جلوبەرگ و ئیکسیسوارات لە شاری هەولێر کراونەوە.
بەشداربوانی پێشانگەکە دەڵێن: سەقامگیری هەلێکە، بۆ ئەوەی کێبڕکێی بازرگانی خۆیان بهێننە هەرێمی کوردستان و بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە.
پێشانگاكه له دووبه‌ش پێكهاتووه به‌شێكیان تایبه‌ته به پلاستیك و پێترۆكیمایی و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌ته به جلوبه‌رگ و ئیكسیسوارات، بۆیه رێكخه‌رانی پێشانگاكه به‌گرنگه‌وه ده‌ڕواننه پێگه‌ی ئابووری كوردستان له ناوچه‌كه‌دا.
به‌رزی كوالێتی و نرخی گونجاو له تایبه‌تمه‌ندی پێشانگاكهیه، بۆیه كۆمپانیا بیانیاكان هه‌وڵده‌ده‌ن، كێبڕكێی خۆیان بهێنه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌ش جوڵه‌ی ئابووری زیاد ده‌بێت و هانی ده‌یان كۆمپانیای دیكه‌ش ده‌درێت خۆیان بگه‌ینه هه‌رێمی كوردستان.
كردنه‌وه‌ی پێشانگا به یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، كه وڵاتانی زلهێزی ئابووری له‌ڕێی كۆمپانیاكانیانه‌وه، وڵاتانی تازه پێگه‌یشتووی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و كردنه‌وه‌ی پێشانگا له‌دوای پێشانگا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه كه ئێستا وڵاتان هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌یه‌كی ئابووری سه‌قامیگر و گونجاو بۆ وه‌به‌هێنان سه‌یر ده‌كه‌ن.
H.B