كۆنگره و پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌ولێر كۆتاییهات
له ماوه‌ی 4 رۆژدا 70 هه‌زار قوتابی سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كرد
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ولێر به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 كۆتایی به یه‌كه‌مین كۆنگرە و پێشانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست تایبه‌ت به خوێندن ته‌كنه‌لۆژیا هات.
له‌ماوه‌ی 4 رۆژدا نزیكه‌ی 70 هه‌زار قوتابی سه‌ردانی پێشانگا‌كەیان كردووە، 7 گرێبه‌ستیش له‌نێوان زانكۆ ناوخۆیی و بیانیه‌كان ئه‌نجامدراوه.
به‌شداربووانی پێشنگاكه داوای دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پێشانگای له‌م شیوه‌یه ده‌كەن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌یه‌ك سیسته‌م ببه‌سترێنه‌وە.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین پانێڵ به‌ڕێوه‌چوون، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پانێڵانە بە یاداشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان.
H.B