یهكهم كۆبوونهوهی جۆنسۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بهڕێوهدهچێت
بابەتەکانی تایبەت بە رێککەوتنی برێکزت تاوتوێ دەکەن
K24 – ههولێر:
سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چاوی بە جان کلاود یۆنکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەوێت، بابەتەکانی تایبەت بە رێککەوتنی برێکزت تاوتوێ دەکەن.
ئەوەش بە یەکەم کۆبوونەوەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و یۆنکەر دادەنرێت دوای وەرگتنی دەسەڵات لە لایەن جۆنسنەوە لە مانگی تەممووزی رابردوو.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەوڵدەدات دووبارە دەست بە دانوستاندنەکانی تایبەت بە برێکزت بکاتەوە، بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی پێشوو بدات کە تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەنجامی دابوو، کە 31 ئۆکتۆبەر وەک دوایین وادەی دەرچوون دیاریکرابوو.