سعوودیە بەڵگەکانی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ ئاشکرا دەکات

به‌ڵگه‌كان هیچ بوارێك بۆ گومان ناهێڵنه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

سعوودیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئێران له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: هێرشه‌كه‌ له‌ باكووره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ڵگه‌كان هیچ بوارێك بۆ گومان ناهێڵێته‌وه‌.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعوودیە رایگەیاند، هیرشەکەی چەند رۆژ لەمەوبەری سەر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به‌ کۆمپانیای ئارامکۆ لە باکوور ئەنجام دراوە و بەهاوکاری ئیران بووە.

گوتیشی: ئەو ‌هێرشە تەنیا لە دژی سعوودیە و کۆمپانیای ئارامكۆ نەبووە، بەڵکو لە دژی تەواوی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و سەقامگریی وزەی جیهانیی بووە و سەرپێچیە بۆ سەر یاسا و رێسا نیودەوڵەتیەکان.

گوتیشی: ئیران بە خۆی و لە رێگەی میلیشیا هاوشیوەکانی بەردەوامە لە هیرش و دوژمنایەتی و نانەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، هاوکاریی ئیران لەگەڵ بریکارەکانی لەناوچەکە بەردەوامە، بە دڵنیاییەوە ئەو ‌هێرشە لە باکوورەوە ئەنجام دراوە و بە هاوکاری ئیران بووە، لە بەڵگەکانیش دەردەکەوێت، کە هێچ بوارێك بۆ گومان ناهێڵێتەوە.

H.B