نوری حه‌مه عه‌لی: خه‌ڵك ده‌پرسن باره‌گاكانی پارتی و كورد كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك
په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی دانوستانی هه‌ولێر و به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، نوری حه‌مه عه‌لی رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی دانوستانی هه‌ولێر و به‌غدا.
گوتیشی: پێویسته ئه‌و هێزه زیادانه‌ی هاتوونه‌ته سنووری كه‌ركووك، بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
روونیشی كرده‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا فه‌رمانێك هاتووه، كه 250 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتووكاڵیی جووتیارانی كه‌ركووك، هكه كاتی خۆی دراوه به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌ڵك زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌ڕای بوونی لایه‌نه‌كانی دیكه له كه‌ركووك، پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن باره‌گاكانی پارتی و كورد كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.