گه‌شه‌ی ئابووری جیهان سسته‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕی بازرگانییه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌ری ماوه‌ ته‌واوبووی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كریستین لاگارد، رایگه‌یاند، گه‌شه‌ی ئابووری جیهان سسته‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فرانس پرێس لاگارد، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووه‌وه‌، بڕیاره‌ سه‌رۆكایه‌تی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا بكات، گوتی: هه‌ریه‌ك له‌ شه‌ڕی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی بریكزت ئاسته‌نگ بۆ داهاتووی ئابووری ئه‌وروپا درووست ده‌كه‌ن.

گوتیشی: ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ دێنه‌ رێی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ درووست كراون و هه‌ر ده‌كرێت مرۆڤیش چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌.

سندووقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ كۆتایی ته‌مموزی رابردوودا پێشبینی دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی به‌ رێژه‌ی 3.2 له‌ سه‌د كردبوو، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی سستبوونی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان.