دهۆك.. له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی په‌نابه‌ران هه‌زار و 100 قوتابی ته‌نیا 8 مامۆستایان هه‌یه
سه‌رجه‌میان له‌ناو كابینه ده‌خوێنن.. داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24- دهۆك:
له سنووری پارێزگای دهۆك، نزیكه‌ی 10 هه‌زار قوتابی په‌نابه‌ر هه‌نه و له ناو 14 قوتابخانه‌دا ده‌خوێنن، وێڕای زۆری كه‌موكوڕی، به‌ڵام قوتابیان گله‌یی له كه‌می میلاكی مامۆستایانیش ده‌كه‌ن.
تایبه‌ت به‌م پرسه‌ش، كوردستان 24 سه‌ردانی یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی دۆمیزی كردووه، كه تایبه‌ته به قوتابیانی په‌نابه‌ر و نزیكه‌ی 1100 قوتابی له‌و قوتابخانه‌یه ده‌خوێنن و ته‌نیا 8 مامۆستایان هه‌یه، مامۆستا و قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی پێداویستی خوێندن و مامۆستای میلاك ده‌كه‌ن و گله‌ییش له به‌رته‌سكی قوتابخانه‌كه ده‌كه‌ن، كه شوێنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوتابیانی تێدا نابێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌رباز مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سێمێل ده‌ڵێت: 14 قوتابخانه‌ی په‌نابه‌ران له سنووری په‌روه‌رده‌كه‌یان هه‌ن، 12 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و 2ی ئاماده‌یی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئێستا كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان كه‌می ژماره‌ی مامۆستایانه و ساڵ به‌ساڵ ئه‌و كیشه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
له سنووری پارێزگای دهۆك 2 كه‌مپی په‌نابه‌ران هه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو، 9 هه‌زار و 769 قوتابی له‌و كه‌مپانه هه‌ن و سه‌رجه‌میان له‌ناو كابینه‌دا ده‌خوێنن، جگه له به‌رته‌سكی قوتابخانه و ژماره‌ی زۆری قوتابیان، كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان كه‌می ژماره‌ی مامۆستایانه.
H.B