قائیمقامی کەرکووك به كهفالهت ئازاد کرا
کەمتەرخەمی لەجێبەجێکردنی ئهركهكهی كردووه
K24 – كهركووك:
فەلاح یایچلی، قائیمقامی کەرکووک، کە بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەست بەسەرکرابوو ئهمڕۆ ئازادکراو ئێستا لە بینای قائیمقامیەتە.
فەلاح یایچلی، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگهیاند، دەستگیرکردنەکەم لەسەر سکاڵای بەڕێوبەری وەرزش و لاوانی کەرکووک بووە کە داوای لێکردم خانووە زیادەڕەوەکانی گەڕەکی تسعین بڕوخێنم، بەڵام ئەوەم نەکرد.

گوتیشی: بۆیە بە پێی مادەی331 بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لەجێبەجێکردنی ئهركهكهم فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراو هێشتا کەیسەکەم لەدادگا ماوەو بەکەفالەت ئازاد کراوم.