په‌رله‌مانی كوردستان یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه
كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 2 ته‌وه‌ر پێكهاتووه
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی سەرەکی کۆبوونەوەکە دوو تەوەر له‌خۆ ده‌گرێت.
بڕیارە رێواس فایه‌ق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم وتارێك پێشکەش بکات.
له‌مباره‌شه‌وه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان وتارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بە گرنگی دەزانێت و دەشڵێت: گوزارشت لە بۆچوونی سەرجەم پێکهاتەکانی پەرلەمان دەکات.
هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دووەمی دانیشتنی پەرلەمانە. 17 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ هەموار دەکرێنەوە و لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت.
روبینه ئۆملیك، ئەندامی لێژنەی یاساییش له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: پەیڕەوی ناوخۆ کەموکورتی تێدایه، بۆیە فراکسیۆنەکان له‌سه‌ر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان رێککەوتوون.
بەگوێرەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ژماره‌ی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان بۆ 19 لێژنە زیاد ده‌كرێن و بۆ لەمەو دواش هەر پەرلەمانتارێك ئازاد دەبێت لە فراکسیۆنەکەی دەمێنیتەوە یان نا، لێژنەی یاساییش دەتوانێت بۆچوونی خۆی لە پێشنیازە یاسایەکان جێگیر بکات.
H.B